زایەڵە ــ قۆناغی شازدەیەمی پاڵەوانێتی جیهانی ماتۆڕسکیل بە سەرکەوتنی ماتۆڕسواری ئیتالی لە تیپی دوکاتی کۆتایی پێهات.
قۆناغی شازدەهەم پاڵەوانێتی جیهان بۆ وەرزشی ماتۆڕ لە ژاپۆن بەڕێوەچوو و بە بردنەوەی فرانسیسکۆ باگنایا بەسەر تیپی دوکاتی کۆتایی پێهات.
جۆرج مارتین لە پریما پارماک و مارک مارکس لە گێرسینی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.
لە ریزبەندی گشتیدا جۆرج مارتین بە 392 خاڵ، فرانسیسکۆ باگنایا بە 382 خاڵ و ئانیا باستیانینی بە 313 خاڵ لە پلەی یەکەمەوە بۆ سێیەمدان.
گرەندپێری داهاتوو لە خولی فیلیپ ئایلاند لە ئوسترالیا بەڕێوە دەچێت.