زایەڵە ــ ئوستوورەی یانەی بارسێلۆنا به فەرمی کۆتایی به ژیانی یاریکردنی خۆی هێنا.
ئەندرێس ئینێستا ئەفسانە و یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی تووشی چەندین بەرزی و نشێوی بووە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە ماڵئاوایی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئینێستا گوتی بەم زووانە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت و ئەم کارەش ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ڕوویدا.
ئینێستا تەمەن 40 ساڵ، کە لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا ناسراو بە لاماسیا پێگەیبوو، لە ساڵی 2002 بۆ تیپی سەرەکی بلوگرانا یاری کرد و تاوەکو ساڵی 2018 بەردەوام بوو لە کارکردن بۆ تیپەکە. پاشان چوو بۆ تیپی ڤیسێل کۆبی لە ژاپۆن و دوای چەند ساڵێک پەیوەندی بە ئیمارات کرد و دواجار خانەنشینی خۆی ڕاگەیاند.
ئینێستا چەندین نازناوی پاڵەوانێتی لەگەڵ بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێنا.
کەژاڵ حەمیدی