زایەڵە - دەسەڵاتی دادوەری دەستیکرد بە لێپرسینەوە لە حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کران لە دۆسیەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند: "دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ى سێیه‌مى كه‌رخ، لێكۆڵینه‌وه‌ى له گه‌ڵ حه‌نوون كرد".
پێشتر به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی له به‌رده‌م دادوه‌ر به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌كردن و وه‌رگرتنى وته‌ى سه‌باره‌ت به‌و تۆماره ده‌نگییانه‌ى دزه‌ى پێكراوه و تاوانى وه‌رگرتنى به‌رتیل له خۆ ده‌گرێت، فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى بۆ ده‌رچوو،
باس له‌وه‌شكراوه دوای تۆمارکردنی وته‌كان له سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، دادوەرجەبار حسێن، بڕیاریدا دادوه‌ر (حه‌یده‌ر حه‌نوون) بە کەفالەت ئازاد بکرێت.
کامەران کەریم