زایەڵە ــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له نامەیەکدا بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند که یاری نێوان ئێران و قەتەر لە وڵاتی ئێراندا بەڕێوە ناچێت
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند کە یاری نێوان ئێران و قەتەر لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە وڵاتێکی سێیەم بەڕێوەدەچێت
بڕیار بوو یارییەکە لە 16 ی تشرینی یەکەم لە یاریگای ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەڕێوەبچێت.
له نامەکەدا کونفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند که دەبێت ئێران پێشنیاری خۆی بۆ شوێنی یارییەکەی لەگەڵ قەتەر ڕابگەینێت.
کەژاڵ حەمیدی