زایەڵە - کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بەشێکى شاخى گۆیژە لە سلێمانى کەوتەوە و  تیمەکانى بەرگریى شارستانى لە هەوڵى کوژراندنەوەى ئاگرەکەدان 
 
بەرەبەیانی رۆژی 29-07-2024 ئاگرێکی گەورە لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و زیاتر لە 200 دۆنم سووتا. بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە زۆر تەشەنەی کرد و رووبەرێکی فراوانتری لە دارستان و پووش و پاوانی شاخەکە گرتەوە.
 
مانگی ئەیلوولی 2019 ئاگرێکی گەورە لە شاخەکە کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر دارەکانی سووتان، لەدوای ئەو ئاگرە نەمامی دیکە لە شاخەکە چێندران، بەڵام بەهۆی چەند جارێکی دیکە ئاگری گرتەوە  بەشێکی زۆری ئەو نەمامانەش سووتاون.
 
کامەران کەریم