بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی  لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی یەکی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند، مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.

ئاشکراشیکرد، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو رۆژی 2ی ئەم مانگە، 25 ملیۆن و 164 هەزار و 600 لیتر نەوتییان بەسەر 125 هەزار و823 خێزاندا 
دابەشکردووە.

کامەران کەریم