زایەڵە - بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە رێگای هاملتۆن تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و كەوتە ناو رووباری سۆرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تیمەكانیان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەكە و، دواتر زانیاریی زیاتر بڵاودەكەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاپۆرانیوز ، شوفێری ئۆتۆمبێلەكە هاووڵاتییەكی دانیشتووی سۆرانە بە ناوی یوسف رەسول سلێمان، دانیشتووی سۆران لەدایکبووی ساڵی 1991، ئەم بەیانییە ئۆتۆمبێلەكەی لە نزیك پردی ناوكێلان كەوتە نێورووبار و كەمێك پێش ئێستا تەرمی دۆزرایەوە.

کامەران کەریم