زایەڵە - لیوا مەنسور عەلی، سکرتێر و بڕیاردەری لیژنەی ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی چەک، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق:چەند قۆناغێک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک دانراوە کە یەکەمیان تۆمارکردنی چەکەکان بوو، ئەمەیان سەرەتای ئەمساڵ دەستیپێکرد و 13ی کانوونی یەکەمی داهاتوو کۆتایی دێت.

ڕێگە بە سەرۆک خێزان دەدرێت لە ڕێی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە چەکێکی سووکی وەک دەمانچە یان کڵاشینکۆفی هەبێت و لە سەرانسەری عێراقدا، جگە لە هەرێمی کوردستان، 697 بنکە بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە.

 تا ئێستا 13 هەزار داواکاری هەڵگرتنی چەک تۆمارکراوە.

 لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە خستنەڕووی فۆرمی کڕینەوەی چەکی مامناوەند لە هاووڵاتییان، بە تایبەتیش چەکی “بی کەی سی” و لە هەر هاووڵاتییەک تا سێ چەک دەکڕێتەوە و 16 ملیار دیناریش بۆ ئەو پرۆسەیە تەرخانکراوە.

کامەران کەریم