زایەڵە ـــ هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئۆزبەکستان ململانێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی گروپی A لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە ناوچەی ئاسیا لە تاشکەند دەکەن.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان و ئێران لە چوارچێوەی یارییەکی گروپی A لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی ئاسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی یەکەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. یاریگای بۆنیادکار تاشکەند میوانداری یاری 2 تیپی 6 خاڵی گروپی A دەکات و میوانداریش بە گۆڵی زۆرەوە لە پێشەوەی ڕیزبەندیدایە لەم دۆخەدا، هر دوو هەڵبژاردەی ئێران و ئوزبەکستان کێبەرکێ ئەدەن بۆ سەروونشینی و بەدەست هێنانی پلەی یەکەم.

کەژاڵ حەمیدی