زایەڵە - رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەشداریی ئەو حیزبە لە کابینەی نۆیەم سەرکەوتوو نەبوو، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ پشت لە پلە و پۆست و روو لە خەڵک دەکەین.
دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێیی دەکشێینەوە و باسی لەوەشکرد ئەزمونی بەشداریکردنیان لە کابینەی نۆیەم سەرکەوتوو نەبوو، حکومەت کارنامەکەمانی جێبەجێ نەکرد.
جەختیشی کردەوە، ئەگەرچی بڕیاری کشانەوەیان لە حکومەت درەنگوەختە، بەڵام بڕیارێکی راست و پێویستە.
باسی لەوەشکرد، ستراتیژی پێشوویان دەگرنەبەر، کە بریتیە رووکردن لە خەڵک و پشتکردنە پۆست و دەسەڵات.
کامەران کەریم