زایەڵە - ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت، مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری. بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری.
کامەران کەریم