زایەڵە - بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند: کارکردن لەبینای قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەسەنتەری قەزای شارەزوور دەستیپێکردەوه
م.نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەفەرمی کارکردن لە قوتابخانەی (١٨) پۆلی لەسەنتەری قەزای شارەزوور دەستیپێکردەوە و لە ماوەیەکی زۆر نزیک کە ڕەنگە لە (١٠) ڕۆژیتر تێ نەپەڕێ تەواو ببێت و ڕادەستمان ئەکرێت و زۆرترین خۆێندکار و قوتابی ئەو سنورە سود مەند دەبن لێی.
کامەران کەریم