زایەڵە ـــ نیما ڕینجی شێرپای تەمەن 18 ساڵی بە ڕەچەڵەک نێپالی، ڕیکوردی گەنجترین شاخەوانێک کەوا لە ماوەی 740 ڕۆژدا بەسەر 14 لووتکەی 8000 مەتریدا سەرکەفێت، شکاندووە.
نیما لە تەمەنی 16 ساڵییەوە دەستی کرد بە سەرکەوتن بەسەر بەرزایی 8000 مەتردا هەروەها ڕیکۆردی دیکەی تۆمار کرد، لەوانە گەنجترین شاخەوان بۆ لوتکەی گاشبروم 1 و 2 و نانگاپاربات.
نیما ڕێنجی شێرپا لەگەڵ هاوکارەکەی سانگ نوربو شیپا هەموو ئەم سەرکەوتنانەیان ئەنجامداوە، یەکێک لە شانازییەکانی ئەوەیە کە لە 10 کاتژمێردا لە یەک کاتدا بەسەر چیای ئێڤرێست و لوتسی سەربکەوێت، نیما هەوڵ دەدات بۆچوونی خەڵک بۆ هاوبەشەکان بگۆڕێت، کە بەگشتی بە ڕێبەر و کۆڵبەر ناسراون، کە دەتوانرێت بە وەرزشوانانی بەناوبانگ و پرۆفشناڵ دابنرێن.
نیما دەڵێت، ئەم سەرکەوتنە تەنها کۆتایی ڕێگایەکی شەخسی نییە، بەڵکو ڕێزلێنانێکە بۆ هەر هاوبەشێک کە بوێری تێپەڕاندنی سنوورە تەقلیدییەکانە، ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتن تەنها کاری شێرپاکان نییە، بەڵکو نیشانەی هێزی بەردەوامی خۆشەویستی چیاکان. نیما ڕێنجی هەروەها دەیەوێت بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشان بدات کە شێرپاکان تەنها پشتیوان نین بەڵکو وەک پێشەنگ و نموونەن.