زایەڵە - عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق:بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوە و كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە كە 48 کاتژمێرى پێش دەنگدانە.
دواى ئەوەى بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەکرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و ڕێنماییەکانى کۆمسیۆن پێشێل نەکەن.
لە رۆژی 15ی ئەم مانگە سەعات 12ی شەو بانگەشە كۆتایی دێت و ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.
بڕیارە 20ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت
کامەران کەریم