زایەڵە - سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاتی تەواوبونی بانگەشەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: دوای ئەوەی بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەكرێت.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەپێی یاسا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناكرێتەوە و كۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی كە دیاریكردووە كە 48 كاتژمێری پێش دەنگدانە.
ئەوەشی خستەڕوو: دوای ئەوەی بانگەشە ڕاگیرا دەبێت بانگەشە نەكرێت و لایەنە سیاسییەكان پابەندی ئەو وادەیە بن و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن پێشێل نەكەن و لە رۆژی 15ی ئەم مانگە سەعات 12ی شەو بانگەشە كۆتایی دێت و ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.
جێگەی باسە، بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش چەندین كەسایەتی بەتواناو لێهاتووی كاندید كردووە و هاوڵاتیانیش هیواو ئومێدێكی زۆریان پێیان هەیە.
کامەران کەریم