زایەڵە - كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەورو نییمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیر دەبن.
ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی یەكشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
ھەولێر: 35، سلێمانی: 32، دھۆک: 33، کەرکوک: 37، ھەڵەبجە: 35، زاخۆ: 34، سۆران: 34، حاجی ئۆمەران: 24، گەرمیان: 38 پلە.
کامەران کەریم