زایەڵە - سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمسیۆنە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت تاخواستى هاوڵاتییان بهێنێتەدى.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووە و دواى کۆبونەوەکەش لە

راگەیەندراوێکدا سودانى رایگەیاتد:ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی ئۆکتۆبەر گفتوگۆکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پشتیوانی تەواوی حکومەتی عێراق بۆ کۆمیسیۆن دوپاتکردەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، دەبێت کۆمیسیۆن بێلایەنی خۆی بپارێزێت، پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەران بکرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد بەڕێوە بچێت، تا خواستی هاوڵاتیانی هەرێم بهێنێتە دی.

کامەران کەریم