زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و ئەو پڕۆسەیە لە بانكی فیدراڵییەوە دەستپێبكات و دەشڵێت، "وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم بكرێنەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و پڕۆسەكەش لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق.
راشیگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و تاوەكو هەنگاوەكانی تەوتین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
کامەران کەریم