زایەڵە - ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی عێراقییەوە ڕایگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، لە خوار ئەو ئاستەوەیە كە ڕێكخراوی ئۆپیك ڕێككەوتنی لەسەر كردووە."

لە مانگی ئەیلوولی 2024، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ 3.94 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە، ئەوەش كەمترە لەو بەشەبەرهەمهێنانەی كە عێراق دەبێت لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئۆپیكدا بەرهەمی بهێنێت و ڕێژەكەی 4 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە."

هۆكاری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و پابەندنەبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك، بەهۆی بەكاربردنی زۆری ناوخۆیی و نەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

کامەران کەریم