زایەڵە- سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات و دەڵێت، "جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست كە لە بەرژەوەندیی مامۆستایاندا بێت".

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان  راگەیاند، پێشتر لێكتێگەیشتنێك كرا بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست و لە قۆناغی یەكەمدا ژمارەیەك مامۆستا سوودمەندبوون و ئێستا جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست، بەڵام دواكەوتنی مووچە گرفتی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دروستكرد.

راشیگەیاند، ئەو مامۆستایانەی خوازیارن سوودمەندبن پێویستە ئەندامن لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان و نووسراویان بۆ دەكرێت و كە پێویستی بە دوو كەفیل هەیە لەگەڵ ئەوەشدا لە بانكەوە چەند رێكارێك دەگیرێتەبەر.

کامەران کەریم