زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند،  ناکۆکی ئێمە و ئەوان بەنیسبەت ئێمەوە کەسی نین و تەکەتول و دەستەگەری نیە بەڵکو ناکۆکیەکانمان پەیوەستە بە هەڵوێست و ئەدای بزوتنەوەی گۆڕان و لادانە لە ڕێبازەکەی و ناکۆکین لەسەر دروستکردنی بڕیار و جێ بەجێ کردنی، ئەم بزوتنەوەیە و دەستورەکەی بەشێوەیەکە بەرپرسیارێتی ئاسۆییە  هەموان بەشداری پێدەکات لە بڕیار ڕێگە بە تاکڕەوی و قۆرخکاری و جەناب و فەخەمەتی سەرۆک نادات هەر کاتێک  گەشتە ئەوە ئەوا بەرەو هەڵوەشانەوە و ناکۆکی و پوکانەوە دەڕوات  بۆیه ئەم بزوتنەوەیە هەر لەدوای ڕابەرە مەزنەکەی کە خۆی داڕێژەری ئەم بەرنامەیە بوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پوکانەوە و ناکۆکی و دورکەوتنەوەی هەڵسوڕاوەکانی دەستی پێکرد و ئەو نەزیفە تائەم ساتەبەردەوامە و لە لوتەکەدایە .

ناوبراو وتیشی،  بۆیە پێوستە لەسەر هەموو گۆڕانخوازان ڕێگری لێبکەن و بزوتنەوەکە بخەنەوە سەر شاڕێ خۆی .نەک وەک هەندێ بەناو کەسایەتی گۆڕان کە سەردەمانێک هەر ئەو گروپە سزایان داون یان فەرامۆشیان کردون یان دەرگای ژورەکانیان لێداخستون ئێستا بەدوای هەلێکدا ئەگەڕێن بۆ داغڵ بونەوە لە دەرگایەکی تر و سوء ئیستفادە لەم دۆخە وەرگرن و خۆیان بچوک بکەنەوە و دڵسۆزی و پشتیوانی  خۆیان بۆ ناشەرعیەت دەربڕن و ناکۆکیەکان گەورە تر بکەن لە کاتێکا خۆیان بەدەم ڕاستی دادپەروی و سیستەم ئەزانن،ئادەی پێمان بڵێن بەرژەوەندی خەڵک و بزوتنەوەکە لەکۆی ئەم مۆدیلەی بەڕێوە بردنەدایە کە بە ناشەرعی و کودەتا گۆڕان بەڕێوە برێت،ئەگەر ئەم مۆدیلە ی بەڕێوەبردنتان لاپەسەندە ئەوە ئێوە دڵنیابن گۆڕان نین و بڕۆن لەم هەرێمە ئەم مۆدێلە باوەو لەزۆر لەحیزبەکان دەستان پێی دەگات.

کامەران کەریم