زایەڵە ـــ لە درێژەی پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ کێبەرکێیەکانی سەرکەوتن بەسەر بەرددا کە لە تەیانی چین بەڕێوەچوو، ڕەزا عەلیپوور مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی خێرادا بردەوە.

ڕەزا عەلیپوور کە لەگەڵ شاخەوانانی چینی و دوو شاخەوانی کازاخستان گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتایی، لە پێشبڕکێکەدا لەگەڵ پێنگ ووی چینی شکستی هێنا و گەیشتە قۆناغی ڕیزبەندی. 
لە کۆتاییدا بە 4 چرکە و 95 سەدەمی  چرکەیەک لە ڕیشات خەیبولینی کازاخی بردەوە و لە پێشبڕکێکەدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

چینی پێنگ وو لە یاری کۆتایی بە بردنەوەی ڕکابەرەکەی لە کازاخستان مەدالیای زێڕی بردەوە.

کەژاڵ حەمیدی