زایەڵە - هەڤاڵ سدیق شارەزای كەشوهەوا: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراوی لە ڕۆژی شەممەوە کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق گۆڕانکاری گەورەی بەسەردادێت بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی ساردی جەمسەری لە تورکیا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

 بەهۆی ئەم شەپۆڵەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان 5 تا 9 پلە دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ خوار 10 پلەش دادەبەزێت.

 کاریگەری ئەم بارسته ساردە هەتا هەفتەیەک لە ناوچەکەمان دەمینێتەوە، جگە لەوەش لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە .

 پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەشدا لە رۆژی چوارشەممەوە كەشێكی ناسەقامگیر ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بگرێتەوە.

کامەران کەریم