ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك  له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا چوار بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش، هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاكه‌یه‌ كه‌ له‌پشكی توركمانه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك  دوشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بونی 50+1ی ئه‌ندامان پێنجه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ درا:

یه‌كه‌م:

هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ له‌پشكی توركمان.

دوه‌م:

ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

سێیه‌م:

ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

چواره‌م:

ده‌نگدان له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌ته‌كانی یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی (حه‌ویجه‌، دوبز، داقوق).

کامەران کەریم