زایلە ـــ بنجامین فەراجی لە دوایین ڕیزبەندیدا کە لەلایەن فیدراسیۆنی تێنسی سەرمێزی جیهانەوە بڵاوکراوەتەوە، 33 پلە بەرزبووەوە و لە ڕیزبەندی 177 ی پێگەیشتووانی جیهاندا جێگیر بوو.
دوایین ڕیزبەندی فیدراسیۆنی تێنسی سەرمێزی جیهان دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی ئاسیا بڵاوکرایەوە و بنیامین فەراجی پاش دروشاوەیی لەو کێبەرکێیانەدا لە نێو یاریزانانی ئێرانی، بە بەرزبوونەوەی 33 پلەیی لە پلەی 177ی جیهاندا جێگیر بوو.
نوشاد عالیمیان کاپتنی هەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی وڵاتی ئێران دوای ئەوەی لەنێو 16 باشترین یاریزانی ئاسیا و بەدەست هێنانی پشکی بەشداری کێبەرکێیەکانی جیهانی و 3 پلەی دیکەی بەدەستهێنا و لەڕیزبەندی 48 ی جیهاندا و نیما عەلیمیان بە 2 پلە بەرزبوونەوە لە ڕیزبەندی 151 یەمی ڕیزبەندی جیهاندا جێگیر بوون.
هەروەها نەڤید شەمس دوو پلە دابەزی و گەیشتە پلەی 183 و ئەمیر حوسێن هودایی 36 پلە دابەزی و گەیشتە پلەی 185 لە ڕیزبەندی جیهانیدا.
لە بەشی کچاندا شیما سەفایی بە 74 پلە بەرزبوونەوە لە پلەی 385 جێگیر بوو، بەڵام ندا شەسەواری و مەهشید ئوشتۆری هەریەکەیان بە دوو پلە دابەزین لە پلەکانی 193 و 266 جێگیر بوون.
کەژاڵ حەمیدی