زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد .
 
دەقی ڕاگەیەندڕاوەکە: 
 
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.   
 
 ڕۆژی سێ شەممە  ( ٢٠٢٤/١٠/١٥ ) بڕی ( ٧٧،٨٤١،٧٦١،٠٠٠) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.    
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.   
 ٢٠٢٤/١٠/١٦
کامەران کەریم