زایەڵە - عیماد جه‌میل، به‌رپرسی تیمی راگه‌یاندن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌ك كۆمیسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واوكردووه‌ له‌ روی لۆجستی و ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ پلانێك دابندرێت بۆ دابه‌شكردنی  ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ده‌نگدان و پاشانیش جێبه‌جێكردنی پلانی ئه‌منی بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و گونجاو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كان بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و پاراستنیان.

لەکۆتاییدا جەختیکردووەتەوە، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشتریش ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوی له‌و بواره‌دا هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ساڵی 2021دا .

کامەران کەریم