زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق :بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی پەرلەمانی کوردستان، لە سەعات ٧ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە کراوە دەبن، پرۆسەی دەنگدانیش درێژناکرێتەوە لەبەرئەوەی کردنەوە و داخستنی وێستگەکانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت،
ھەروەھا دەنگدان تەنیا لە رێگەی بەکارھێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەرەوە دەبێت.
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنی، رێگە نادرێت بەبردنە ژورەوەی ئامێری مۆبایل و کامێرا بۆ ناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان.
رۆژی ھەینی ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٤ دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممەش ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ دەنگدانی گشتی بەرێوەدەچێت.
کامەران کەریم