زایەڵە - لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان:فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان لەهەردوو رۆژى دەنگدانى تایبەت و دەنگدانى گشتى، بەرووى هاتوچۆدا کراوە دەبن.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى ناوخۆى هەرێم:لیژنەى باڵاى ئەمنیی هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڕیاریدا هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان ئاسایی دەبێت.

هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى ترى عێراق بەردەوام دەبێت.

لەبارەى هاتوچۆى گەشتیارى و جوڵەى بازرگانی، دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران رۆژانی هەڵبژاردن  هاتوچۆی گەشتیاری و  جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان و هەروەها لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان  ئاسایی و بەردەوام دەبێت.
کامەران کەریم