زایەڵە - سەربەست ئامێدی، سەرۆکی رێکخراوی چاو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "تاوەکو ئەم ساتە پڕۆسەی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە 14 رێکخراوی بیانی و 14 کونسەڵخانە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن بەڵام نوێنەری هیچ کونسوڵخانە و رێکخراوێکی بیانیم لە بنکەکانی دەنگدان نەبینیوە".

سەربەست ئامێدی ئاماژەی بەوەشدا، "رێکخراوی چاو تۆڕێکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان پێکمانهێناوە و نوێنەرمان لە سەرجەم بنکەکاندا هەیە، وتیشی سەرجەم بنەکانی دهۆک کە لە 20بنکە پێکهاتوون، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بە رووی دەنگدەراندا کراونەتەوە و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نەبوون و تاوەکو ئەم ساتەش پڕۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت".

ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر 7:00 بەرەبەیان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

کامەران کەریم