زایەڵە ـ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەعات ٧ بەیانی وەک یەکەم کەس لە بنکەی دەنگدانی رەوشەن بەدرخان  دەنگیدا

لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن . بۆ ئەوەی رەوشی هەرێمی کوردستان بگۆڕێن و باشتری بکەین، پەیامیشمان بۆ دەنگدەران و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان ئەوەیە کە زوو بەشداری دەنگدان بکەن تا کوردستان بگۆڕین و کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنین.

کامەران کەریم