زایەڵە ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند "لەم پرۆسەیەدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کوردستان براوەیە."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، "خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچوک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو."
 
نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بکەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان."