زایەڵە - بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی خەڵکی کوردستان کردو ڕایگەیاند:"لەگەڵ بوونی هەندێ سەرنج و تێبینی پرۆسەکە بەدوور لە خەوش و ساختە تێپەر بوو بۆیە دەستخۆشی ئەکەین لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و تیمی چاودێریە نێو دەوڵەتی و نێوخۆییەکان و چاودێری لایەنە بەشدارەکان و ستافە ئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان
 
 ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، کوردستان ڕونیشیکردەوە:" ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست ،،بۆ گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامودەزگا فەرمیەکان و کۆتایی هێنان بە نادادی و‌ قۆرخکاری
 
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ :
 
پەیامێک لە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو 
 
بسم  الله الرحمن الرحيم 
 
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان ئەکەم .. لە ئەنجامدا گەلی کوردستان براوەی یەکەمە .. 
 
دەستخۆشی لەسەرجەم لایەن و کەسایەتی و لیستەکانی کێ بەرکێ ی ئەم هەڵبژاردنە کە سوپاس بۆ خودا پرۆسەکە بە ئاشتی و ئارامی بەرێ کرا . 
 
لەگەڵ بوونی هەندێ سەرنج و تێبینی پرۆسەکە بەدوور لە خەوش و ساختە تێپەر بوو بۆیە دەستخۆشی ئەکەین لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و تیمی چاودێریە نێو دەوڵەتی و نێوخۆییەکان و چاودێری لایەنە بەشدارەکان و ستافە ئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان. 
 
سوپاس بۆ جەماوەر و سەرخەرانی لیستی (١٤٨) ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە بە پابەندی یاسایی و ئەخلاقی سیاسیەوە هەڵمەتی بانگەشەو و پرۆسەی هەڵبژاردنەکەیان ئەنجامدا ..
 
ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست ،،بۆ گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامودەزگا فەرمیەکان و کۆتایی هێنان بە نادادی و‌ قۆرخکاری ..
 
بەهیوای ئایندەیەکی گەشتر ..
 
کامەران کەریم