زایەڵە ـ بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن لە هەولێر زۆرترین دەنگ سەرۆکی لیستی یەکێتی هێناویەتی و لە سلێمانی نەوەی نوێ، لە دهۆک پارتی و لە هەڵەبجە یەکگرتوو.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەنگی لایەنەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان زۆرترین دەنگی بەربژێرەکان لە چوار بازنەکە بەمجۆرە بوون:
لە هەولێر زۆرترین دەنگ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆک لیستی یەکێتی هێناویەتی کە 24.417 دەنگە.
لە سلێمانی محەمەد سلێمان، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ بە 20759 دەنگ یەکەم بووە.
لە دهۆک ئیبراهیم محەمەد ساڵح، سەرۆک لیستی پارتی 11.412 دەنگی هێناوە و یەکەمە.
لە هەڵەبجە کاوە عەلی، سەرۆکی لیستی یەکگرتوو 5.249 دەنگی هێناوە و یەکەمە.

کامەران کەریم