زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: دوای  ئاگادار کراینەوە بە ونبوونی منداڵێکی سێ ساڵان لە ناحیەی دیانا، ڕاستەوخۆ چوار تیم دەرچوون بۆ شوێنی ونبوونی منداڵەكە، دوای چەند كاتژمێرێك و گەڕانێکی بەردەوام، لەلایەن تیمەکانمان بە هاوکاریی برایانی بەڕێوەبەرایەتیی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، لە گەڕەکی برایەتی، دۆزرایەوە، پاشان ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە."

بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان، سەرەتا باوكی بە تیمەكانمانی ڕاگەیاندبوو، منداڵەكە كەوتووەتە نێو ئاوەڕۆكانی كەندی دیانا، دوای دڵنیابوونەوە لە نەبوونی منداڵەكە لەو شوێنە، بەڕێوەبەرایەتیی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆرانمان ئاگادار كردەوە كە سەیری كامێراكانی چاودێریی نزیك شوێنەكە بكەن، دوای ئەوەی بە تەواوی دڵنیا كراینەوە لەوەی منداڵەكە نەكەوتووەتە نێو ئاوەڕۆ و بە پاسكیل بەرەو گەڕەكی برایەتی ڕۆیشتووەتە بەردەم ماركێتێك، پاشان ڕۆیشتووەتە پێش دووكانێك، هۆشیاریی خاوەن دووكانەكە وا دەكات منداڵەكە لەلای خۆی بهێڵێتەوە، دواجاریش تیمەكانمان گەیشتنە شوێنەكە و منداڵەكەیان دۆزییەوە."

کامەران کەریم