زایەڵە ـ هەندێك پەیج و میدیا هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە: "حکوومەتی هەرێم: کەمتر لە 15 ڕۆژدا دەبێت هاووڵاتیان پارە کەڵەکەبووەکانی ئاو و کارەبا بدەنەوە ئەگەرنا ئیجرائات دەستپێدەکات."
ئاری ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتیی ئاویی هەرێمی كوردستان:ئەو هەواڵەی بڵاو بووەتەوە، هیچ بنەمایەكی ڕاستی تێدا نییە و هیچ فشارێك لە خەڵك نەكراوە بۆ دانەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان."
بۆ قەرزی ئاو بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ئێمە لێخۆشبوونیشمان هەیە، ئەوەی قەرز بداتەوە 20%ی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت و چەند جارێك ئەو لێخۆشبوونە درێژكراوەتەوە و ئەمجارەش تاوەكوو مانگی 12 بەردەوامی دەبێت."
ئەو پسوولەشی كە بۆ كرێی ئاو دەچێتە ماڵان لەویش 20% لێخۆشبوون كراوە و هیچ فشارێكش لەكەس نەكراوە قەرزەكەی بداتەوە
پێشتر كە لێخۆشبوون دەكرا، پێویست بوو هاووڵاتی ئەو قەرزەی لەسەری بوو، هەمووی بە یەك جار بداتەوە، بەڵام ئێستا بەپێی توانای هاووڵاتییەكەیە، بۆ نموونە، كەسەكە یەك ملیۆن قەرزارە، بەڵام 250 هەزار دینار دەدات، ئەوا 20% لەو بڕە لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت."
کامەران کەریم