زایەڵە ـ گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند .
راگەیەندراوێك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە:

دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەنگدەرانی دەكات.

لەبارەی ئەنجامی راگەیەندراویش، لەلایەك لەئاست چاوەڕ,ایمان نەبووە، لەلایەكی دیكەش سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەو ئەنجامانە هەیە، بەجۆرێك رێژەی دنەگی پوچەڵكراو لە ئاستێكی بەرزدایە، كە گومان لەسەر پرۆسەكە دروست دەكات، بەتایبەت كە رێگەنەدراوە لە بنكەكانی دەنگدان بریكارەكانمان رووی پێشەوەی پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان ببینن و تەنیا مۆری پوچەڵبونی پشتی پەڕاوی دەنگدانەكە نیشاندراوە.

هەربۆیە داواكارین كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بۆ رەواندنەوەی گومانەكان و دڵنیابوونەوەو بەراوردكردنی دەرئەنجامەكان، ئەنجامەكانی بە ئەلیكترۆنی رادەستی لایەنەكان بكات.

لە كۆتاییدا چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایین، بۆئەوەی بڕیار لەسەر دەرئەنجامەكان بدەین.

کامەران کەریم