زایەڵە ـ قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییان دەکهینهوه، سبەینێ پێنجشەممە، 24ی 10 نەوت بەسەر گشت هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت.
تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنی دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاوڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە .
تەنکەر بۆ هەر یەک لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان دەنێردرێت و لە ناوچەکانی خۆیان دەتوانن نەوت وەربگرن.
کامەران کەریم