زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای هێرشەکانی ئەمرۆی تورکیا و کوژانی چوار کەس، رایگەیاند"هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە ئیدانە دەکەم، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "ئێمە بەهاوبەشی لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دژ بە تیرۆر دەوەستین.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تشرینی یەکەم، هێرشێک لە دەرەوەی کۆمەڵگەی کۆمپانیای توساش بۆ پیشەسازیی بەرگری و بۆشایی ئاسمان لە ناوچەی کاهرامانکازان لە ئەنقەرە کرا، کە لەلایەن دوو چەکدراوە ئەنجام درا، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و زیاتر لە 15 کەس بریندار بوون.

کامەران کەریم