زایەڵە - نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند، كۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیاران 561 ملیار دیناربووە و ئێستا نزیكەی 282 ملیار دینار ماوە كە حكومەتی عێراق بینێرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی 45 ملیار دیناری دیکە نێردراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەین.
وتیشی، "بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی دیكە وەكو پارەی گەنمی جووتیاران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
کامەران کەریم