زایەڵە ـ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پەیوەست بە کەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، "بە گشتی ئاسمانی ئەمڕۆ لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری باران بارین هەیە".

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، "سبەی هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزکەیی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەی سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەی سیلیزى

هەڵەبجە:  22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى

سۆران: 22 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

کامەران کەریم