زایەڵە ـ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نزار مەحمود باژێروانی مەکۆی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازلەهەڵبژاردنەکانی پێشوو بانگەشیەکی بئ کێشە کێ چی بەکێ ئەڵێت بیڵێت کێ جیەکات بیکات، میلیشیاکان بێ دەنگ ڕۆژ ی هەڵبژاردن ئازادانە بۆ دەنگدان کێ دەنگ بەکێ ئەدات تەواو ئازادە ، بەڵام هەرپێش هەڵبژاردن بەڕەزامەندی زۆری لایەنەکان جگە لەیەک دوولایەن بەهاوکاری ووڵاتانب ئەقلیمی و نێودەوڵەتی دیزاینی کورسیەکان کرابوو .
وتیشی: نازنم چۆن بەڵام ساختەکاری بەشێوەی ئەلکترۆنی کرابوو ڕاستە بەڵگەمان لانیە چۆن کراوە بەڵام نەیتیجە کان پێمان ئەڵێن بەڵێ کراوە . چونکە ناڕەزایەتی خەڵک لەدەستەڵات لە لوتەکەدایە گەندەڵی و قۆرغکاری لەوپەڕی بێشەرمیدایە بەڵام بەپێی دەنگی هاتو بۆلایەنەکانی دەستەڵات وەک ساڵانی دوو هەزارەکانە لەکاتێدا لە هەموو ڕویەکە خراپتریان کردوە نەک چاکی کەن .
ئەوسەرکردەیەی گۆڕان وتیشی، لەهەڵبژارنی ٢٠٢١ لەسەدا شەست زیاتر ی خەڵک لەداخی دەستەڵات بەشداری هەڵبژاردنیا نەکر د چونکە نائومێد بون لەهڵبژاردن بڕوایان بەپاکی بۆسەکە نەبوو ئەم جار بەهیوای ئەوەی هەڵبژاردن کۆمیسێۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی ئەکات و دەنگدان پاک بێت زیاتر لەسەدا حەفتا بەشداری کرد بەهیوای گۆڕان کاری و تۆڵە لەدەستەڵا بەڵام هەموو بۆدەستەڵات بوو کەواتە ئەمە یان ساختەکاریەکی دیزانکراوە یان میلەت گەمژەیە بەڵام بەدڵنیایە وە میلەت هۆشیارە و ڕاستیەکەش هەرئاشکرا ئەبێت ساختە کاریەکە چۆن کراوە .
ڕونیشیکردەوە، ئەوانەی بەشداربون و ئەوانەشی ئەیزاننن و ڵێی بێ دەنگن ڕسوائەبن چونکە بەشداری هەرلایەنێک لەساختەکاری لەوجۆرە خیانەتە و خەڵک تەواو لەپرۆسەی دیموکرتی نائومێدتردەکات.
کامەران کەریم