زایەڵە - دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: لە بەسڕە پیاوێک دەستگیرکراوە، هەر ژنێکی بۆ هەڵکەوتبێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان رووبەڕوو بۆ وەرگرتنی پارە فریویداون یان رەشبگیری پێکردوون، کەسەکە رۆحانی بووە، لەو رێگەیەوە کاری کردووە بەهۆیەوە، زیاتر لە 150 ژن کەوتوونەتە داوەکەوە.

تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە (500 هەزار بۆ یەک ملیۆن) دیناری عێراقی لە هەر قوربانییەک وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەو کارە گوماناوییەی کە ئەنجامی داوە.

کامەران کەریم