زایەڵە - بانكی ناوهندی عێراق لە نۆ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بە بڕی نزیکەی 250 ملیار دینار سزاى بەسەر 221 بانک و دامەزراوەی دارایی نابانکیدا سەپاندووە.
لەوبارەیەوە، بانکى ناوەندیى عێراق ڕایگەیاند، لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵدا و بەهۆى سەرپێچییە کارگێڕیى و یاساییەکانەوە بە بڕی 68 ملیار و 46 ملیۆن دینار سزاى داراییان بەسەر 70 بانک و دامهزراوهى بانکیدا سەپاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، لە چارەکى یەکەمیشدا 49 بانک و دامەزراوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە بە بڕى 138 ملیار و 377 ملیۆن دینار، لە چارەکى دووەمیشدا 102 بانک و دامەزراوەى دارایى بە بڕى 43 ملیار و 465 ملیۆن دینار سزادراون.
کامەران کەریم