زایەڵە - سەرچاوەیەک لە بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) :لەم هەفتەیەدا فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی 1320 دینار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دواتریش لە سلێمانی دەستپێدەکەین. سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە تەواو کردووە.

بە شێوەیەکی گشتی، رۆژانە دەتوانین دۆلار بە نرخی فەرمی بە 10 بۆ 15 گەشتیار بدەین. ئەو ژمارەیە بەندە بەو بڕە دۆلارەی رۆژانە بانکی ناوەندی بۆمان دیاریدەکات؛ بۆ هەر گەشتیارێکیش تاوەکو 3000 دۆلار دیاریکراوە، ئەوەش بەگوێرەی ئەو مەرجانەی دیاریمان کردوون.

بانکی تی بی ئای مەرجەکانی بەم شێوەیە: پێویستە کەسەکە گەشتیار بێت و 18 ساڵی تەواو کردبێت.

وڵاتینامەی عێراقی، پاسپۆرت، کارتی زانیاری، ڤیزە و تیکتی فڕۆکەی پێبێت.

نابێت گەشتیار گەشتەکەی بۆ ئەو وڵاتانە بێت کە لە لیستی سزادراوانی ئەمریکادان، لەوانە ئێران، سووریا و لوبنان.

کامەران کەریم