زایەڵە - دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌پێنج بڕگه پێكهاتووه،
بڕگه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌م تایبه‌ته به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ پرۆژه یاسای جێی مشت‌ومڕ، كە ساڵانێكە ململانێیەكی توندی لەسەرە لەنێوان هەر سێ لایەنی كورد‌و شیعەو سوننە.
بڕگەی یەكەمی دانیشتنه‌كه تایبەتە بەگێڕانەوەی موڵك‌و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك لەبڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.
بڕگەی دووەمی خشتەی دانیشتنەكە تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای باری كەسێتی ژمارە(88)ی ساڵی (1959) مادەكانی (2،10)، هێزە باڵادەستەكانی شیعە لەساڵی (2014) لەهەوڵی ئەوەدان ئەم یاسایە هەمواربكەنەوە.
بڕگەی سێیەمی دانیشتەكەی پەرلەمانی عێراق، تایبەتە بەدەنگدان لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە(27) ی ساڵی (2016). هەمواركردنەوەی یاساكه یەكێك لەداواكارییە سەرەكییەكانی هێزە سونییەكان.
کامەران کەریم