زایەڵە - ئارام برادۆستی، شارەزای سیستمی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمەڵی دادگەری نەچێتە پەرلەمان، سێ کورسییەکەی بەم شێوەیە دابەش دەبن:
 
لە سلێمانی دوو کورسی بەدەستهێناوە، یەکێکیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەوەی دیکە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچێت. 
 
هەروەها کورسییەکەی بازنەی هەولێری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێت، واتا لە سێ کورسییەکەی دووانیان بۆ پارتی و یەکێکیان بۆ یەکێتی دەبێت.
 
بەهۆی گۆڕانکاری لە ریزبەندییەکە لە سلێمانی، "هاوپەیمانیی کوردستان کورسییەکەی لەدەستدەدات و دەدرێتە نەوەی نوێ."

بەهۆی گۆڕانکاری لە ریزبەندییەکە، لە هەولێر گۆڕانکاری لە کۆتای ئافرەت روودەدات.

لە لیستی بەرەی گەل لە جیاتی ئافرەتەکە، شادمان مەلا حەسەن سەردەکەوێت، کە لە ئاستی لیستەکەی لە بازنەی هەولێر زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

کامەران کەریم