زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە نەوزاد سەعید کوردی بانگخوازو چالاکوان ڕایگەیاند؛ دەیان گەنج و لاو بەدەست لەپشتدان و بە پیلان وبەرنامەی ورد، کارلەسەر کافرکردنی موسڵمانان دەکەن بەتایبەت ئەو کەس و تاقمانەی زیاترپابەندن بە ئیسلامەوە . هەموو کاریان بووەتە کافرکردنی موسڵمانان، بە سۆفی و سەلەفی و ئیسلامیەوە. ئەم گروپە دەست لەپشتدەرە بەدەگەمەن نەبێت قسەونوسیان لە سەر عەلمانی و کفری حەقیقی نیە، بەبیانوی لاواز.
ئەو بانگخواز و چالاکوانە وتیشی، هەندێک گەنجی پاک وبۆخواسوڵحاو کەوتونەتە ناوداوی پیلان گێڕانەوە، ئەو گروپە دەست لەپشتدراوە بەدوای بیانویەکدادەگەڕێن بۆ کافرکردنی موسڵمانان. ئەم گروپە تەکفریە بێجگە لە نەقڵ کردنی کورتە و وتاری چەند مامۆستایەکی کەم نەبێت قسە لەکەس وەرناگرن. ئەویش لەگەڵ خۆیان دێتەوە واجبە لەسەر مامۆستایان و بانگخوازان کارلە سەر پوچڵەکردنەوەی ئەم فکرە ترسانەک و نامۆبکەنەوە چونکە دواجار گەنج ولاوە چاک وپاکەکان توش دەبن .
هێمای بەوەشکرد، بە بۆچۆنی من ئەم گروپە دەست لەپشتدارە دەسەڵاتی عەلمانی لە پشتیەوەیەتی چونکە سەرە ئەسڵەکانیان دیار نیە .
کامەران کەریم