زایەڵە - بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینارو بڕێک زێڕ، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "تۆمەتباران (د، ع، ش لەدایکبووی 1999، ت، م، غ لەدایکبووی 1999, ز، س، ل لەدایکبووی 1999, م، ر، ف لەدایکبووی 1997) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
کامەران کەریم