زایەڵە - زانا عوسمان، ئەندامی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان :بەشێکی زۆری سکاڵاکانی سەر دەنگدانی گشتی و تایبەت یەکلایی کراونەتەوە، بە یەکلاییکردنەوەی سەرجەم سکاڵاکانی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت، کە بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا دەبێت.
رۆژی 18ـی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت و لە 20ـی هەمان مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
له 21ـی مانگدا کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکە دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، کە دوو ملیۆن 87 هەزار و 972 کەسیان دەنگییان داوە، واتا رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 72٪ بووە.
کامەران کەریم